سورەت 36 · جوزء 23

سورة يس · 36:30

يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ

په‌شیمانی و داخ و ناڵه دابارێته سه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن.

تەفسیر

پەشیمانی و داخی سەخت و ھاوار لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەم بەندە بێباوەڕانە کاتێک سزای سەخت دەبینن، لەبەر ئەوەی ئەوانە لە دونیادا ھەر پێغەمبەرێکیان بۆ بھاتایە گاڵتەیان پێدەکرد و پێیان ڕادەبوارد، بۆیە سەرەنجامیان لە ڕۆژی قیامەتدا پەشیمانی و داخ و خەفەت و حەسرەتە لەوەی لە دەستیان چوو لە گوێڕایەڵی و بەندایەتی اللە تەعالا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە