سورەت 36 · جوزء 22

سورة يس · 36:12

إِنَّا نَحْنُ نُحْيِي الْمَوْتَىٰ وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ ۚ وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُبِينٍ

بێگومان هه‌ر ئێمه مردووه‌کان زیندوو ده‌که‌ینه‌وه‌، هه‌رچی کردوویانه و ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌‌که‌ین له‌گه‌ڵ ئاسه‌واره‌کانیشیاندا، هه‌موو شتێکمان له کتێبێکی ئاشكرادا (تۆمارگه‌ی تایبه‌تدا) به‌وردی تۆمار و ئامارکردووه‌.

تەفسیر

بێگومان ئێمە مردووان زیندوو دەکەینەوە بۆ حساب و لێپرسنەوەی ڕۆژی قیامەت، وە ھەرچیش لەژیانی دونیادا پێش خۆیان خستووە لەکار و کردەوەی چاک و خراپیش ھەر ھەمووی دەنوسین، وە ئەوەیشی لەدوای مردنی خۆیان لەکار و کردەوەی چاکەی وەک خێر وخێراتێک بەردەوام پێیان دەگات، یان لە شوێنەواری خراپە لەدوای خۆیان ھەموویان لەسەر دەنوسین، بەدڵناییەوە ھەموو شتێکمان لەپەڕاوێکی ڕوون و ئاشکرادا ژماردووە و نوسیوە، ئەویش (لوح المحفوظ) ە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە