سورەت 36 · جوزء 22

سورة يس · 36:11

إِنَّمَا تُنْذِرُ مَنِ اتَّبَعَ الذِّكْرَ وَخَشِيَ الرَّحْمَٰنَ بِالْغَيْبِ ۖ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍ وَأَجْرٍ كَرِيمٍ

بێگومان تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئه‌وانه بێدار بکه‌یته‌وه که شوێنی قورئان و به‌رنامه‌ی خوا که‌وتوون، له په‌نهانیشدا له خوا ده‌ترسن، به‌و هۆیه‌وه مژده‌ی لێخۆشبوون و پاداشتی بایه‌خدار و به‌نرخ بده به‌و جۆره که‌سانه‌.

تەفسیر

بێگومان ئەوەی بەھەق سوود وەردەگرێت لەترساندنی تۆ ئەو کەسانەن کە باوەڕ دەکەن بەو قورئانە و شوێن ئەو پەیامە دەکەون تێیدا ھاتووە، وە لە تەنھا و خەڵوەتیشدا لە پەروەردگاری دەترسێت، کاتێک جگە ئەو کەسی تر نایبینێت، - ئەی موحەممەد- موژدە بدە بەو کەسانەی ئەوە سیفەت و ئاکار و ڕەوشتیانە، اللە تەعالا گوناھەکانیان دەسڕێتەوە و لێیان خۆش دەبێت، وە موژدەی پاداشتی گەورە و مەزنیشیان بدەرێ لە دواڕۆژدا کە بریتیە لە چوونە بەھەشتی ھەتا ھەتایی و نەبڕاوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە