سورەت 35 · جوزء 22
سورة فاطر · 35:32
ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ الَّذِينَ اصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا ۖ فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِنَفْسِهِ وَمِنْهُمْ مُقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ
پاشان که‌سانێکمان کرده خاوه‌ن و ڕاگه‌یه‌نه‌ری ئه‌م قورئانه که هه‌ڵمانبژاردوون له به‌نده‌کانمان، جا هه‌یانه سته‌می له خۆی کردووه (چاکه‌ی که‌مه‌و گوناهی زۆره)، هه‌شیانه مام ناوه‌ندیه، هه‌شیانه زۆر گه‌رم و گوڕه له چاکه‌کاریدا به ویست و یارمه‌تی خوا، ئا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌و گه‌رم و گوڕیه له چاکه‌کاریدا، ڕێز‌و خه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره‌یه..
تەفسیر
پاشان ئەم قورئانەمان بەخشی بە ئوممەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کە ھەڵمانبژاردوون بەسەر تەواوی ئوممەتەکانی تردا، ھەندێکیان ستەمکار بوون لەخۆیان، بەوەی حەرامکراوەکانیان ئەنجام دەدا و وازیان دەھێنا لەوەی واجیب کرابوو لەسەریان، وە هەندێكیان مامناوەندن بە ئەنجامدانی واجیبەكان و وازهێنان لە حەرامكراوەكان ، لەگەڵ وازھێنان لەھەندێک شتی چاک و باش، ئەنجامدانی ھەندێک کاری ناشایستە و بێزراو (مەكروه) وە هەندێكیان پێشبڕكێ دەكەن بۆ خەیر و چاكە بە ئیزنی الله تعالا ، ئەویش بە ئەنجامدانی واجیباتەكان و موستەحەببەكان و وازهێنان لە حەرامكراوەكان و مەكروهەكان ، ئەوەی باسکرا –لەھەڵبژاردنی ئەم ئوممەتە و بەخشینی قورئان پێی- فەزڵێکی گەورە و مەزنە و ھیچ فەزڵێکی تر ھاوشانی نییە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە