سورەت 35 · جوزء 22
سورة فاطر · 35:31
وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ هُوَ الْحَقُّ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ بِعِبَادِهِ لَخَبِيرٌ بَصِيرٌ
ئهی پێغهمبهر صلی الله علیه وسلم ئهوهی که بهوهحی و نیگا بۆمان ڕهوانهکردیت لهم قورئانه، ئهوه حهق و ڕاستیهو بهڕاست دانهری کتێبه پێشهواکانیشه، بهڕاستی خوا ئاگاو بینایه به بهندهکانی.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر- ئەو کتێبە (ئەو قورئانەی) کە وەحیمان کرد بۆت ھەر ئەوە ھەق و ڕاستە و ھیچ گومان و دوودڵییەکی تێدا نییە، ئەو کتێبەی اللە تەعالا بۆ پشتیوان و پشتگیری و بەڕاست دانانی کتێبەکانی پێشی خۆی ناردوویەتیە خوارەوە، بێگومان اللە تەعالا ئاگادارە و شارەزایە بەحاڵی بەندەکانی وە بینەرە پێیان، ئەو زاتەی وەحی دەنێرێت بۆ لای پێغەمبەری ھەموو گەل و ئوممەتێک بەشێوەیەک داواکاری و پێداویستی ئەو زەمان و کاتەیان بۆ جێ بەجێ بکات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە