سورەت 35 · جوزء 22

سورة فاطر · 35:12

وَمَا يَسْتَوِي الْبَحْرَانِ هَٰذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ سَائِغٌ شَرَابُهُ وَهَٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ ۖ وَمِنْ كُلٍّ تَأْكُلُونَ لَحْمًا طَرِيًّا وَتَسْتَخْرِجُونَ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا ۖ وَتَرَى الْفُلْكَ فِيهِ مَوَاخِرَ لِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

هه‌ر دوو خۆره ده‌ریا وه‌کو یه‌ک نین، یه‌کێکیان ئاوی سازگار و خۆش، ئه‌وی تریان سوێر و تاڵ، له هه‌ردووکیان گۆشتی ئه‌ڕو تازه ده‌خۆن، جۆره‌ها شتی گرانبه‌ها (وه‌ک گه‌وهه‌رو مرواری و یاقووت و... هتد) ه‌رده‌هێنن و له‌به‌ری ده‌که‌ن و خۆتانی پێ ده‌ڕازێننه‌وه‌، ئینجا که‌شتییه‌کان ده‌بینیت ئاوه‌که له‌ت ده‌که‌ن و (به ئاسانی پیایدا ده‌ڕۆن) تا له به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگار به‌هره‌وه‌ر ببن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزریش بن.

تەفسیر

ئەم دوو دەریایە وەک یەک نین، یەکێکیان ئاوێکی زۆر سازگاری ھەیە، لەبەر سازگاریەکەی خواردنەوەی ئاسانە، دووەمیشیان: ئاوێکی سوێری تاڵی ھەیە، لەبەر زۆر سوێریەکەی ناتوانرێت بخورێتەوە، لەھەر یەک لەو دوو دەریایەش گۆشتێکی تەڕ وتازە و پاراو دەخۆن، کە مەبەست لێی ماسییە، وە مرواری و مەرجان دەردەھێنن بۆ خۆڕازاندنەوە و جوانی لەبەریان دەکەن، ئەی ئەو کەسەی تەماشا دەکەیت و کەشتییەکان دەبینیت بەڕۆشتنیان بەناو دەریادا ئاوەکە لەپێش و پاشەوە لەت دەکەن، تاوەکو بەدوای فەزڵی اللە تەعالادا بگەڕێن و ھەندێک و ڕزق و ڕۆزی ئەو بەبازرگانی کردن پەیدا بکەن، بۆ ئەوەی سوپاس و ستایشی اللە بکەن لەسەر ئەو ناز و نیعمەتە گەورە و فراوانەی پێی بەخشیون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە