سورەت 35 · جوزء 22
سورة فاطر · 35:11
وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ثُمَّ جَعَلَكُمْ أَزْوَاجًا ۚ وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنْثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِ ۚ وَمَا يُعَمَّرُ مِنْ مُعَمَّرٍ وَلَا يُنْقَصُ مِنْ عُمُرِهِ إِلَّا فِي كِتَابٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ
خوا؛ ئێوه‌ی له خاک دروستکردووه، له‌وه‌ودواش له نوتفه‌یه‌ک (که بریتیه له به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌ره‌مێکوته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هیلکۆکه‌یه‌کدا) له‌وه‌ودوا کردوونی به جووت (به نێر‌و مێ)، هیچ مێننه‌یه‌ک ئاوس نابێت و نازێت و سکه‌که‌ی دانانێت ته‌نها به ئاگاداری ئه‌و زاته نه‌بێت، هیچ ته‌مه‌ن درێژێک، ته‌مه‌نی درێژ نابێت و له ته‌مه‌نی که‌م نابێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له زانستی خوادا یاداشت نه‌کرابێت، بێگومان ئه‌و شته له‌سه‌ر خوا ئاسانه.
تەفسیر
اللە تەعالا ئەو زاتەیە ئادەمی باوکی ھەمووتانی لە گڵ بەدیھێناوە، پاشان لەدوای خۆی نەوەکانی لە دڵۆپێک ئاو بەدیھێنا، دواتر کردونی بەنێر و مێ بۆ ئەوەی ژن و ژنخوازی لەنێوان یەکتردا بکەن، ھەر مێینەیەک دووگیان دەبێت بەکۆرپەلەیەک یان سکەکەی دادەنێت و کۆرپەلەکەی دەبێت بەزانست و زانیاری اللە تەعالا دەبێت و ئاگاداریەتی، ھیچ شتێکی لەوە لاشاراوە نییە، وە ھیچ بەدیھێنراوێک تەمەنی درێژ ناکرێت یان کەم ناکرێتەوە ھەمووی لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوە، بێگومان ئەوەی باسکرا - لەبەدیھێنانتان لەگڵ و قۆناغ بەقۆناغی دواترتان، وە نووسینی تەمەنتان لە (لوح المحفوظ) دا- بۆ اللە تەعالا زۆر ئاسانە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە