سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:51

وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ فَزِعُوا فَلَا فَوْتَ وَأُخِذُوا مِنْ مَكَانٍ قَرِيبٍ

(ڕۆژێك دێت کافران) ده‌بینیت له‌ترسا خه‌ریکن زیڕه ده‌که‌ن، دڵنیان که له ده‌ست ده‌رناچن و ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه‌، ئیتر هه‌ر له نزیکه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێن و باڵبه‌ست ده‌کرێن.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- ئەگەر ترس و لەرزی ئەو بێباوەڕانە دەبینی لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک سزای سەختی دۆزەخ دەبینن، ئەمجا بەھیچ جۆرێک ناتوانن قوتار بن لێی، وە ھیچ پەناگایەکیش شک نابەن پەنای بۆ ببەن، وە لەیەکەم ھەنگاوە لەشوێنێکی نزیک و ئاسانەوە دەبرێن بۆ ناوی، ئەگەر ئەوەت دەبینی ئەوا دیمەنێکی زۆر سەیرت دەبینی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە