سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:50

قُلْ إِنْ ضَلَلْتُ فَإِنَّمَا أَضِلُّ عَلَىٰ نَفْسِي ۖ وَإِنِ اهْتَدَيْتُ فَبِمَا يُوحِي إِلَيَّ رَبِّي ۚ إِنَّهُ سَمِيعٌ قَرِيبٌ

بڵێ: ئه‌گه‌ر من گومڕابم ئه‌وه گومڕاییه‌که‌م زه‌ره‌ری بۆ خۆم هه‌یه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی هیدایه‌تم گرتبێت ئه‌وه به‌هۆی نیگاو وه‌حیی په‌روه‌ردگارمه‌وه‌یه‌، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر بیسه‌رو نزیکه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە بڵێ: ئەگەر من گومڕابم لەو ھەق و ڕاستییەی پێم ڕاگەیاندوون، ئەوە زەرەر و زیانی ئەو گومڕابوونە تەنھا بۆ خۆمە و ھیچ کاریگەری نابێت لەسەر ئێوە، وە ئەگەر لەسەر ھیدایەت و ڕێنموونیش بم ئەوە بەھۆی ئەو وەحی و نیگایەوەیە کە پەروەردگارم بۆی کردووم، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زۆر نزیکە ھیچ شتێک ڕێگر نابێت لە بیستنی ئەوەی دەیڵێم.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە