سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:28

وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ

ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه‌، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بێ که بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ببیته مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- ئێمە تۆمان بۆ ھەموو خەڵکی ناردووە، کە موژدە بدەیت بەخەڵکانی خواناس کە اللە تەعالا بەھەشتیان دەداتێ، وە خەڵکانی بێباوەڕ و خراپەکاریش بترسێنیت بە ئاگری دۆزەخ، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەوە نازانن و بێ ئاگان لێی، ئەگەر بیانزانیایە بە درۆیان نەدەزانیت و بێباوەڕ نەدەبوون پێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە