سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:27

قُلْ أَرُونِيَ الَّذِينَ أَلْحَقْتُمْ بِهِ شُرَكَاءَ ۖ كَلَّا ۚ بَلْ هُوَ اللَّهُ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ

(دووباره پێیان) بڵێ: ئاده‌ی ئه‌وه‌انه‌م نیشان بده‌ن که دابووتانه پاڵ خواو به هاوبه‌شی ئه‌وتان داده‌نا، هه‌رگیز کاری وا ڕه‌وا نیه‌، به‌ڵکو ئه‌و خوایه‌، زۆر باڵاده‌ست و دانایه (به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستی به هاوه‌ڵ نیه‌).

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئەوانەم پیشان بدەن کە کردبووتان بە شەریک و ھاوەڵی اللە تەعالا لە پەرستندا، نەخێر وا نییە کە بیرتان لێدەکردەوە و واتان دەزانی اللە (جل جلالە) ھاوبەش و شەریکی ھەیە، بەڵکو ھەر زاتی اللە تەعالایە زاڵ و بەدەسەڵاتە و ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی و قەدەر و بەرێوەبردنیدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە