سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:22

قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ ۖ لَا يَمْلِكُونَ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ وَمَا لَهُمْ فِيهِمَا مِنْ شِرْكٍ وَمَا لَهُ مِنْهُمْ مِنْ ظَهِيرٍ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵپه‌رستان) بڵێ: با هاناو هاوار ببه‌ن بۆ ئه‌و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا (ده‌یانپه‌رستن)!! (ئه‌وانه‌) خاوه‌نی بچوکتر له ئه‌تۆمێك نین نه له ئاسمانه‌کان، نه له زه‌ویدا، وه‌هیچ هاوبه‌شی و هاوکاریه‌کیشیان نیه تیایاندا، ده‌سه‌ڵاتی هیچ پشتیوانی و یارمه‌‌تیه‌کیشیان نیه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ئەوانەی بە خوای خۆتانیان دەزانن جگە لە اللە تەعالا ئادەی بانگیان بکەن بۆ ئەوەی سوود و قازانجتان پێ بگەیەنن، یان زەرەر و زیان و ناڕەحەتیتان لەسەر ھەڵگرن، ئەوان ھێندەی تۆزقاڵە زەڕەیەکیان لە ئاسمانەکان و زەوی بەدەست نییە وخاوەنی نین، وە ئەوان ھاوبەش و شەریکی اللە تەعالایش نەبوون لە بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی، وە پشتیوان و یارمەتیدەریشی نەبوون، ئەو زاتە پیرۆزە بێ نیازە و پێویستی بە ھاوبەش و شەریک ویارمەتیدەر نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە