سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:21

وَمَا كَانَ لَهُ عَلَيْهِمْ مِنْ سُلْطَانٍ إِلَّا لِنَعْلَمَ مَنْ يُؤْمِنُ بِالْآخِرَةِ مِمَّنْ هُوَ مِنْهَا فِي شَكٍّ ۗ وَرَبُّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ حَفِيظٌ

جا وه‌نه‌بێ (ئیبلس) هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به‌سه‌ریاندا بێت، به‌ڵکو ئێمه (ویستومانه‌) که کێ باوه‌ڕی به‌قیامه‌ت و ڕۆژی دوایی هه‌یه‌و کێش له‌شك و گوماندایه ده‌ربکه‌وێت، (دڵنیابه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) که‌په‌ره‌ردگاری تۆ ئاگادارو چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکداو هیچ شتێکی لێ بزر نابێت.

تەفسیر

وە ئیبلیس ھیچ دەسەڵاتی بە سەریاندا نەبوو کە بەزۆر وایان لێ بکات شوێنی بکەون و گومڕایان بکات، بەڵکو تەنھا ئەوەندەی دەکرد کوفر و بێباوەڕی بۆ دەڕازاندنەوە تاوەکو گومڕایان بکات، وە ھێندەیش ھەبوو ئێمە مۆڵەتمان دابوو کە خەڵکی گومڕا بکات بۆ ئەوەی بزانین و دەربکەوێت کێ باوەڕی بە ڕۆژی دوایی و پاداشت و سزا ھەیە، وە کێیش گومانی ھەیە لە ھاتنی ڕۆژی دوایی، وە پەروەردگارت - ئەی پێغەمبەر - پارێزەر و چاودێری ھەموو شتێکە، کار و کردەوەی بەندەکانی تۆمار دەکات و دەیپارێزێت بۆ ئەوەی پاداشتی چاکەکارانیان بداتەوە و سزا و تۆڵەیش لە خراپەکارانیان بسێنێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە