سورەت 33 · جوزء 22

سورة الأحزاب · 33:53

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتَ النَّبِيِّ إِلَّا أَنْ يُؤْذَنَ لَكُمْ إِلَىٰ طَعَامٍ غَيْرَ نَاظِرِينَ إِنَاهُ وَلَٰكِنْ إِذَا دُعِيتُمْ فَادْخُلُوا فَإِذَا طَعِمْتُمْ فَانْتَشِرُوا وَلَا مُسْتَأْنِسِينَ لِحَدِيثٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكُمْ كَانَ يُؤْذِي النَّبِيَّ فَيَسْتَحْيِي مِنْكُمْ ۖ وَاللَّهُ لَا يَسْتَحْيِي مِنَ الْحَقِّ ۚ وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ ۚ ذَٰلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ ۚ وَمَا كَانَ لَكُمْ أَنْ تُؤْذُوا رَسُولَ اللَّهِ وَلَا أَنْ تَنْكِحُوا أَزْوَاجَهُ مِنْ بَعْدِهِ أَبَدًا ۚ إِنَّ ذَٰلِكُمْ كَانَ عِنْدَ اللَّهِ عَظِيمًا

ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌چن بۆ سه‌ردانی ماڵه‌کان پێغه‌مبه‌ر مه‌گه‌ر مۆڵه‌تتان بدرێت و مۆڵه‌ت بخوازن، (ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت دران بۆ نانخواردنێك) چاوه‌ڕێی پێگه‌یشتنی مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر پێنه‌گه‌یشتبوو (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که زوو مه‌چن که هێشتا خواردنه‌که پێنه‌گه‌یشتووه‌)، به‌ڵام بانگ کران ئه‌وه بچنه ژووره‌وه‌، خۆتان به گفتوگۆوه سه‌رگه‌رم مه‌که‌ن، چونکه ئه‌و کاره‌تان پێغه‌مبه‌ر ئازار ده‌دات (هه‌رچه‌نده‌) شه‌رمتان لێده‌کات و (داوای چوونه ده‌ره‌وه‌تان لێناکات، بێگومان) خوا شه‌رم له (ڕاگه‌یاندنی) حه‌ق و دروستی ناکات خۆ ئه‌گه‌ر داوای شتێکی پێویستان (له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کرد) له پشتی په‌رده‌وه داوای لێبکه‌ن، ئا ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره چاکتر و پاکتره بۆ دلی ئیوه و ئه‌وانێش، بێگومان هیچ کات بۆتان نیه ئازارو دڵته‌نگی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا پێش بێنن، هه‌رگز بۆتان نیه هاوسه‌رانی دوای خۆی به هیچ جۆرێك ماره بکه‌ن چونکه ئه‌و کاره‌تان لای خوا زۆر گه‌وره‌یه‌و (زۆر نابه‌جێیه‌، چونکه ئه‌وان دایکتانن، دایکیش له ڕۆڵه‌ی حه‌رامه‌).

تەفسیر

ئەی ئەوانەی باوەڕتان بە الله تەعالا ھێناوە و بەشەریعەتەکەی ئەو کار دەکەن، مەچنە ژورەوە بۆ ناو ماڵەکانی پێغەمبەر، مەگەر خۆی مۆڵەتتان بدات بە چوونە ژوورەوە و بانگتان بکات بۆ نان خواردن، وە زۆر دامەنیشن چاوەڕێی پێگەیشتنی خواردن بکەن، بەڵام ئەر ھاتوو بانگکران بۆ نان خواردن ئیتر بچنە ژورەوە، وە کاتێکیش لە نان خواردن بوونەوە بڵاوەی لێ بکەن و مەمێنەوە بۆ مەجلیس گەرم کردن و دەمەتەقێ و سوعبەت لەگەڵ یەکتر کردن، بێگومان ئەو مانەوەیەتان ئازاری پێغەمبەر دەدات (صلی اللە علیە وسلم) چونکە ئەو شەرم دەکات داواتان لێ بکات بڵاوەی لێ بکەن، بەڵام اللە تەعالا شەرم ناکات لەفەرمان کردن بە ھەق، بۆیە فەرمانی پێکردوون کە بڵاوەی لێ بکەن تاوەکو بە مانەوەتان ئازاری پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نەدەن، وە ئەگەر شتێکیتان لە خێزانەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) داوا کرد وەک داواکردنی قاپێک یان دەفریک یان ھەر شتێکی تر، ئەوا لە پشتی پەردەوە داوایان لێ بکەن، وە ڕووبەڕوو داوای ھیچیان لێ مەکەن بۆ ئەوەی بەچاوی خۆتان نەیانبینن، وە پارێزراو بن لەھەموو کەس، ئەمەیش لەبەر پلە و پایەی پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم)، ئەم داواکردنەتان لەپشت پەردەوە خاوێنترە بۆ دڵی ئێوە و دڵی ئەوانیش، تاوەکو شەیتان نەدات لەدڵی ئێوە و دڵی ئەوانیش بە وەسوەسە دروستکردن و ڕازاندنەوەی گوناھ و خراپە بۆتان، وە - ئەی باوەڕدارینە - بەھیچ شێوەیەک دروست نییە بۆتان بەمانەوەتان بۆ قسەکردن ئازاری دڵی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بدەن ، وە نابێت ھەرگیز دوای مردنی خۆی خێزانەکانی مارە بکەن، چونکە ئەوان دایکانی باوەڕدارانن، وە دروست نییە ھیچ کەس دایکی خۆ مارە بکات، بێگومان ئەو ئازاردانەی دڵی پێغەمبەر و مارەکردنی خێزانەکانی دوای مردنی حەرامە و بەلای اللە تەعالاوە گوناھێکی زۆر گەورەیە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە