سورەت 33 · جوزء 22

سورة الأحزاب · 33:52

لَا يَحِلُّ لَكَ النِّسَاءُ مِنْ بَعْدُ وَلَا أَنْ تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَاجٍ وَلَوْ أَعْجَبَكَ حُسْنُهُنَّ إِلَّا مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ رَقِيبًا

له‌مه‌ودوا هێنانی ئافره‌تانی تر بۆ تۆ حه‌ڵاڵ نیه‌، یان واز هێنان له هه‌ندێکیان، تا هاوسه‌رانی تر بخه‌یته جێیان، هه‌رچه‌نده ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌ته‌وێ بیانخیته جێگه‌ی هاوسه‌رانت سه‌رسام بیت له ڕێك و پێکییان جگه که‌نیزه‌ك، هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا چاودێری هه‌موو شتێك ده‌کات.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- دوای ئەم ژنانەی کە ئێستا خێزان و ھاوسەرتن، دروست و حەڵاڵ نییە بۆت ھاوسەرگیری بکەیت لەگەڵ ھیچ ئافرەتێکی تردا، وە دروست نییە بۆیشت ھەموویان یان ھەندێکیان تەڵاق بدەیت و بیانگۆڕیت بە ھاوسەرانی تر، ھەرچەندە بەجوانی ئەوانەیش سەرسام بیت کە دەتەوێت ھاوسەرگیریان لەگەڵدا بکەیت، بەڵام دروستە بۆت کە لەزەت و چێژ لەو کەنیزانە وەربگریت ھی خۆتن بەبێ دیاریکردنی ژمارەیان، وە اللە تەعالا چاودێر و پارێزەرە بەسەر ھەموو شتێکدا، ئەم حوکمە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی دایکانی باوەڕدار، بێگومان اللە تەعالا ڕیگری کردووە لەوەی تەڵاق بدرێن، یان جارێکی تر ژنیان بەسەر بێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە