سورەت 33 · جوزء 22
سورة الأحزاب · 33:49
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نَكَحْتُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍ تَعْتَدُّونَهَا ۖ فَمَتِّعُوهُنَّ وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحًا جَمِيلًا
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌رئافره‌تانی ئیماندارانتان ماره‌کرد، له‌وه‌ودوا جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاقدانتان پێش ئه‌وه‌ی بچنه لایان، ئه‌وه هیچ (عـــدة)و ماوه‌یه‌کیان ناوێ تا حیسابی بۆ بکه‌ن و (ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی ناوێ بۆ ئه‌وه‌ی شوو بکات به یه‌کێکی تر)، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) هه‌ندێك دیاریان پێشکه‌ش بکه‌ن و به جوانی ده‌ستبه‌رداریان ببن.
تەفسیر
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە و کار بە شەریعەتەکەی ئەو دەکەن، ئەگەر گرێبەستی ھاوسەرگیریتان لەگەڵ ئافرەتێکی باوەڕداردا بەست، وە پاشان پێش ئەوەی بچنە لایان تەڵاقتاندان، ئەوا پێویست نییە لەسەرتان عیدەیان لەسەر بژمێرن، جا بە (قورء یان بەمانگ) بێت عیدە واجب نییە لەسەریان، چونکە دەزانن و دڵنیان کە مناڵدانی ئەو ئافرەتە پاکوخاوێنە و ھێشتا کەس نەچووە بەلایدا، کەواتە لەماڵ و سامانی خۆتانیان بدەنێ ھەر کەس بەپێی دەسەڵات و توانای خۆی، ئەویش وەک دڵنەوایی دڵی شکاوی ئەو ئافرەتە کە بە تەڵاقدانی دڵی شکاوە، وە وازیان لێ بھێنن و ئازاریان مەدەن بابچن بەڕێی خۆیانەوە و بگەنەوە ماڵە باوانیان.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە