سورەت 33 · جوزء 22
سورة الأحزاب · 33:48
وَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَالْمُنَافِقِينَ وَدَعْ أَذَاهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا
ملکه‌چ و فه‌رمانداری کافر‌و دووڕووه‌کان مه‌به گوێ مه‌ده به‌و یازارو ناخۆشیانه‌ی (که پێشی ده‌هێنن بۆ خۆت و بانگه‌وازه‌که‌ت)، هه‌میشه پشت به‌خوا ببه‌سته، ته‌نها خواش به‌سه که پشتیوان و یاریده‌ده‌ربێت.
تەفسیر
گوێڕایەڵی بێباوەڕان و دووڕوەکان مەکە لەوەی بانگەوازی بۆ دەکەن لە دژایەتی و ڕێگری کردنی ئاینەکەی اللە تەعالا، وە گوێ بە ئازاریان مەدە و پشتیان لێھەڵکە، بەڵکو ئەوە ببێت بەھۆی باوەڕھێنانیان بەو پەیامەی ھێناوتە، وە لەھەموو کاروبارێکتدا تەنھا پشت بە اللە تەعالا ببەستە، وەک پشت بەستن بە اللە لەسەرکەوتن بەسەر دوژمنەکاندا، وە اللە بەسە کە پارێزەر و پشتیوان بێت، بۆ ئەوەی بەندەکان لەھەموو کار و باری دونیا و دواڕۆژیدا پشتی پێ ببەستن
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە