سورەت 33 · جوزء 22
سورة الأحزاب · 33:33
وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَىٰ ۖ وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا
ئه‌ی هاوسه‌رانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) له‌ماڵه‌کانی خۆتاندا به‌سه‌نگینی و سه‌لاری بسره‌ون، زینه‌ت و جوانی خۆتان ده‌رمه‌خن وه‌کوو سه‌رده‌می نه‌فامی یه‌که‌م، نوێژه‌کانیشتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن (له‌ماڵ و سامان)، فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا ته‌نها ده‌یه‌وێت هه‌موو ناپاکی و ناسازی و نادروستیه‌ك له ئێوه دوور بخاته‌وه ئه‌ی خاوخێزانی ماڵی پێغه‌مبه‌رو به‌ته‌واوی پاکتان بکاته‌وه (دوور له‌هه‌موو ناته‌واوی و قسه‌و قسه‌ڵۆکێك).
تەفسیر
لە ماڵەکانی خۆتان بمێننەوە و بۆ کاری پێویست نەبێت لەماڵ مەچنە دەرەوە، وە جوانی و ڕازاوەیی خۆتان بۆ پیاوانی بێگانە دەرمەخەن وەکو ئافرەتانی سەردەمی نەفامی پێش ئیسلام دەیانکرد، ئەوان لە سەردەمی نەفامیدا جوانی و ڕازاوەیی خۆیان بۆ پیاوانی بێگانە دەردەخست تاوەکو سەرنجیان ڕابکێشن، وە نوێژەکانتان بە ڕێکوپێکی و جوانترین شێوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان دەربکەن، وە گوێڕایەڵی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بکەن، بێگومان ئەی ژنانی پێغەمبەر و ئال و بەیتی ئەو ، اللە تەعالا دەیەوێت ھەموو جۆرە ئەزیەت و ئازار و خراپەیەکتان لێ دوور بخاتەوە، وە دڵ و دەروونتان پاک بکاتەوە، خو و ڕەوشتە ناشیرین و ناپەسەندەکانتان لێ داماڵێت و بەتەواوی پاک‌و خاوێنتان بکاتەوە، بە شێوەیەک دوای ئەوە ھیچ پیسی و ناشرینیەکی پێوە نەمێنێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە