سورەت 33 · جوزء 22

سورة الأحزاب · 33:32

يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِنَ النِّسَاءِ ۚ إِنِ اتَّقَيْتُنَّ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَعْرُوفًا

ئه‌ی ژنانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم)، ئێوه وه‌ك هیچ ئافره‌تێکی تر نین، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی ترسی خوا له‌دڵ و ده‌رونتاندا قسه به‌ناسكی و شێوه‌یه‌ك مه‌که‌ن، نه‌وه‌کو ئه‌وه‌ی دڵی نه‌خۆشه بووروژێت و نیازی خراپ بکات، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش قسه‌ی چاك و به‌جێ بکه‌ن (که هیچ که‌س نه‌توانێت ڕخنه‌ی لێبگرێت).

تەفسیر

ئەی ژنانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئێوە لە فەزڵ و ڕێز و شکۆدا وەک ژنانی تر نین، بەڵکو ئێوە لە فەزڵ و ڕێزدا لە پلەوپایە و مەقامێکدان ژنانی تر پێی ناگەن، ئەگەر بێتو فەرمانەکانی اللە تەعالا جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە ڕێگرییەکانی، کەواتە ئەگەر قسەتان لەگەڵ پیاوانی بێگانەدا کرد بە خەمزە و نازەوە قسەیان لەگەڵدا مەکەن، نەوەکو ئەوەی دڵ و دەروونی نەخۆشی دووڕوویی تێدایە نیازی خراپ و ئارەزوو و شەھوەتی حەرام بکات، ھەروەھا بەجۆرێک قسە بکەن دوور بێت لە گومان و شک، بەپێی پێویست قسەی جیدی بکەن و دوور بکەونەوە لە گاڵتە و گەپ و سوعبەت کردن لەگەڵ پیاوانی بێگانە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە