سورەت 32 · جوزء 21

سورة السجدة · 32:26

أَوَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَبْلِهِمْ مِنَ الْقُرُونِ يَمْشُونَ فِي مَسَاكِنِهِمْ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ ۖ أَفَلَا يَسْمَعُونَ

ئایا ئه‌وه په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رناگرن له‌وه‌ی: ئێمه پێش ئه‌مان چه‌نده‌ها جیل و نه‌وه‌مان له‌ناوبردوه‌، به‌ناو ماڵه‌کانیاندا دێن و ده‌چن، به‌ڕاستی ئا له‌و دیمه‌نانه‌دا به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌، ئایا ئه‌وه نابیستن؟!

تەفسیر

ئایا ئەوانە کوێرن و بۆیان دەرنەکەوتووە کە پێش ئەوان چەند گەل و نەتەوەمان لەناو برد؟! کە بەناو ئەو ماڵانەدا دێن و دەڕۆن کە ئەوانی تێدا نیشتەجێ بوو بوون پێش لەناوچوونیان، ھیچ پەند و ئامۆژگاریان لەحاڵی ئەوان وەرنەگرت، بێگومان لەوەی بەسەر ئەو گەل و نەتەوانەدا ھات لەتیاچوون و سزادان بەھۆی بێباوەڕی و گوناھ و تاوانیانەوە پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک بیکەنە بەڵگە لەسەر ڕاستی ئەو پێغەمبەرانەی لەلایەن اللە تەعالاوە بۆیان ھاتبوون، ئایا ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ئایەتەکانی اللە تەعالا نابیستن بیستنێک ڕازی بن بە ئایەتەکانی پەروەردگار و پاشان پەند و ئامۆژگاریشی لێوەربگرن ؟!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە