سورەت 32 · جوزء 21

سورة السجدة · 32:25

إِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ

به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی (دوای ئه‌وه‌ی که بوونه چه‌نده‌ها ده‌سته و گرۆ) له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌یه‌ك جیایان ده‌کاته‌وه‌، چاك و خراپیان دیاری ده‌کات له‌و شتانه‌دا که‌وا ئه‌وان کێشه‌یان تێدا ده‌کرد و ڕووبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بوونه‌وه و به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌وه‌ستانه‌وه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- بەڕاستی پەروەردگارت لە ڕۆژی قیامەتدا بڕیاری دادگەرانە دەدات لەو شتانەی کە لە دونیا جیاوازی و ناکۆکی لە نێوانیاندا ھەبوو لەسەری، ئەوانەی لەسەر ھەقن و ئەوانەیشی لەسەر باتڵن ئاشکرا دەکات، وە پاداشتی ھەر کەسێکیشیان بەوەی شایستەیەتی دەداتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە