سورەت 31 · جوزء 21

سورة لقمان · 31:12

وَلَقَدْ آتَيْنَا لُقْمَانَ الْحِكْمَةَ أَنِ اشْكُرْ لِلَّهِ ۚ وَمَنْ يَشْكُرْ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ

سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه حیکمه‌ت و دانایمان به ‎_‎‎لوقمان_ به‌خشی، به‌م شێوه‌یه (پێمان وت) شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاریه‌که‌ی هه‌ر بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش سوپاسی خوای نه‌کرد، ئه‌وه بێگومان خوا بێ نیازه‌و سوپاسکراوه (پێویستی به‌سوپاسی که‌س نیه‌).

تەفسیر

بێگومان تێگەیشتن لە ئاین و ڕاپەسەندی لەکاروبارەکان و کاربەجێیمان بەخشی بە لوقمان، وە پێمان فەرموو: - ئەی لوقمان - شوکر و سوپاسی پەروەردگارت بكە لەسەر ئەوەی سەرکەوتووی کردویت لە تاعەت و گوێرایەڵی کردنی خۆی، ھەر کەسێک شوکر و سوپاسی پەروەردگاری بکات، ئەوە بێگومان سوودی شوکر و سوپاسکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خۆی، چونکە پەروەردگار بێ نیازە و پێویستی بە شوکر و سوپاسی ئەو نییە، وە ھەر کەسیش نکۆڵی نیعمەتەکانی اللە تەعالا بکات ئەوە کوفر کردنەکەی ھیچ زیان بە اللە تەعالا ناگەیەنێت، ئەو بێ نیازە لە ھەموو بەدیھێنراوەکانی خۆی و پێویستی بەھیچیان نییە، ئەو لەھەموو حاڵێکدا سوپاسکراوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە