سورەت 31 · جوزء 21
سورة لقمان · 31:11
هَٰذَا خَلْقُ اللَّهِ فَأَرُونِي مَاذَا خَلَقَ الَّذِينَ مِنْ دُونِهِ ۚ بَلِ الظَّالِمُونَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ
ئا ئهمهیه دروستکراوانی خوا، وهرن نیشانم بدهن بزانم ئهوانی ترجگه لهوزاته، چیان دروست کردووه، نهخێر هیچیان دروست نهکردووه، بهڵکو ستهمکاران ههمیشه له گومڕاییهکی ئاشکرادان.
تەفسیر
ئەوەی باسکرا خەلق و بەدھێنراوی اللە تەعالایە، دەی ئێوەیش - ئەی بتپەرست و موشریکینە - پیشانم بدەن ئەوانەی جگە لە اللە ئێوە دەیانپەرستن چیان بەدھێناوە؟ بەڵکو ستەمکاران لە گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادان و لە ھەق و ڕاستی لایانداوە، چونکە ئەوانە ھاوەڵ بۆ پەروەردگاریان بڕیار دەدەن کە ھیچ شتێکیان بەدی نەھێناوە، نەک ھەر ئەوەندە بەڵکو ئەو بت و دار و بەردەی ئەوان دەیانپەرستن خۆیشیان بەدیھێنراون.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە