سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:48

اللَّهُ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا فَيَبْسُطُهُ فِي السَّمَاءِ كَيْفَ يَشَاءُ وَيَجْعَلُهُ كِسَفًا فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ ۖ فَإِذَا أَصَابَ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ

خوا ئه‌و زاته‌یه که چه‌نده‌ها جۆر - با - ده‌نێرێت، ئه‌و - با - یه هه‌ور هه‌ڵده‌گرێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاپێچی ده‌کات، جا خوا په‌خشی ده‌کاته‌وه به ئاسماندا به‌هه‌ر شێوازو شێوه‌یه‌ك که بیه‌وێت، هه‌وره‌کان پارچه پارچه ده‌کات، ئینجا ده‌بینیت باران له نێوانیاندا ده‌رده‌چێت و داده‌به‌زێته سه‌ر زه‌وی، جا کاتێك بارانه‌که‌ی باراند بۆ هه‌ر تاقمێك له به‌نده‌کانی که بیه‌وێت، ئه‌وانیش یه‌کسه‌ر خۆشحاڵ و دڵخۆش ده‌بن و مژده ده‌ده‌ن به یه‌کتری...

تەفسیر

اللە تەعالا ئەو زاتە پیرۆزەیە ئەو بایانە دەنێرێت و ڕەوانەیان دەکات، تاوەکو ھەورەکان بجوڵێنن و بیانگەڕێنن، پاشان ئەو ھەورانە اللە تەعالا چۆنی بوێت کەم و زۆر بڵاویان دەکاتەوە بە ئاسماندا و پارچە پارچەیان دەکات، - ئەی ئەو کەسەی تەماشای ئەم دیمەنانە دەکەیت- دەبینیت لە نێوان ھەورەکانەوە دڵۆپ دڵۆپ باران دێتە خوارەوە، ئەمجا کاتێک اللە تەعالا ئەو بارانە ببارێنێت بەسەر ھەر کەسێک لە بەندەکانی کە خۆی بیەوێت، کتوپر دڵخۆش و شادمان دەبن بە ڕەحمەت و بەزەیی پەروەردگاریان کە باراندویەتی بۆیان و بەھۆیەوە زەوی ئەو ڕووەک و گژ و گیایەیان بۆ سەوز دەکات کە پێویستیانە بۆ خۆیان و مەڕ و ماڵات و ئاژەڵەکانیان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە