سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:47

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ رُسُلًا إِلَىٰ قَوْمِهِمْ فَجَاءُوهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ فَانْتَقَمْنَا مِنَ الَّذِينَ أَجْرَمُوا ۖ وَكَانَ حَقًّا عَلَيْنَا نَصْرُ الْمُؤْمِنِينَ

سوێند به‌خوا به‌ڕاستی پێش تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) پێغه‌مبه‌رانێکمان ڕه‌وانه کردووه‌، بۆ سه‌ر هۆزو گه‌له‌کانیان، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆریان بۆ هێنان، به‌ڵام زۆریان باوه‌ڕیان نه‌هێنا، بۆیه ئێمه‌ش تۆڵه‌مان سه‌ند له‌وانه‌ی که تاوانیان کرد، ئه‌وسا ئیتر سه‌ر خستنی ئیمانداران به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان زانی و سه‌رکه‌وتنمان پێ به‌خشین.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- بێگومان پێش تۆ پێغەمبەرانمان ڕەوانە کرد بۆ لای گەل و ئوممەتەکانیان، ئەمجا نیشانە و بەڵگە ڕوونەکانیان بۆ ھێنان کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی پەیام و ڕاستگۆیی خۆیان، کەچی باوەڕیان پێ نەکردن و ئەوەی ئەو پێغەمبەرانە ھێنابوویان بۆیان بە درۆیان زانی، ئیمەیش تۆڵەمان لەوانەیان کردەوە خراپە و گوناهـ و تاوانیان ئەنجامدا، وە بە سزای خۆمان لەناومان بردن، وە پێغەمبەران و باوەڕدارانمان ڕزگار کرد لەتیاچوون، جا ڕزگار کردن و سەرخستنی باوەڕداران ھەق و مافێکە لەسەر خۆمان پێویست کردووە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە