سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:40

اللَّهُ الَّذِي خَلَقَكُمْ ثُمَّ رَزَقَكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ۖ هَلْ مِنْ شُرَكَائِكُمْ مَنْ يَفْعَلُ مِنْ ذَٰلِكُمْ مِنْ شَيْءٍ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ

خوا ئه‌و زاته‌یه که دروستی کردوون و پاشان ڕزق و ڕۆزی پێبه‌خشیون (ئاوو هه‌واو خۆرو خاك و هۆکاره‌کانی به‌ده‌ست هێنانی سامان به‌شێکن له به‌خششه‌کانی) له‌دوایدا ده‌تانمرێنێت، پاشان زیندووتان ده‌کاته‌وه‌، ئایا هیچ کام له‌وانه‌ی که کردوتانن به هاوبه‌شی خوا، شتی وایان له ده‌ست دێت؟! پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه له‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌یکه‌ن به هاوبه‌شی.

تەفسیر

ھەر اللە تەعالايه ئێوەی بەدیھێناوە، پاشان ڕزق و ڕۆزی داون، دواتر دەتانمرێنێت لە پاشان زیندووتان دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە، ئایا ئەو بتانەی لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن دەتوانن کارێکی لەم شێوەیە ئەنجام بدەن؟! پاکوبێگەردی بۆ ئەو زاتە پیرۆزە لەوەی بتپەرست و موشریکەکان لەبارەیەوە دەیڵێن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە