سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:39

وَمَا آتَيْتُمْ مِنْ رِبًا لِيَرْبُوَ فِي أَمْوَالِ النَّاسِ فَلَا يَرْبُو عِنْدَ اللَّهِ ۖ وَمَا آتَيْتُمْ مِنْ زَكَاةٍ تُرِيدُونَ وَجْهَ اللَّهِ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُضْعِفُونَ

هه‌ر پاره‌و سامانێکتان به سوو دابێت به خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی زیاد بکات له‌ناو سامانه‌که‌یاندا، ئه‌وه به‌ره‌که‌ت ناکات و پاداشتی نابێت لای خوا (به‌ڵکو موحاسه‌به‌شی له دوایه‌)، ئه‌وه‌ش به زه‌کات داوتانه‌و مه‌به‌ستان ڕه‌زامه‌ندی خوایه‌، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه پاداشتیان چه‌ند به‌رامبه‌ر کردۆته‌وه.

تەفسیر

ھەر ماڵ و داراییەک داوتانە بە یەکێک بە مەبەست و نیەتی ئەوەی بەزیادەوە بۆتان بگەڕێنێتەوە، ئەوە بزانن لای اللە تەعالا ھیچ زیاد ناکات، وە ھەر ماڵ و داراییەکیش داوتانە بەکەسێکی ھەژار و نەدار کە پێویستی پێیەتی مەبەستتان تەنھا لێی ڕەزامەندی اللە تەعالا بووە، وە ھیچ مەبەستێکی پلەوپایە و شوکر و سوپاسی خەڵکی نەبووە، ئا ئەوانە پاداشتیان بەچەند بەرامبەرە لای اللە (جل جلالە).

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە