سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:37

أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّ اللَّهَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ

ئایا ئه‌وانه سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا ڕزق و ڕۆزی و سامان فراوان ده‌کات بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت، یاخود ده‌یگرێته‌وه‌و که‌می ده‌کاته‌وه‌، بێگومان ئا له‌و حاڵه‌تانه‌شدا به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن.

تەفسیر

ئایا ئەوانە نەیانزانیوە و نەیان بینیوە اللە تەعالا ڕزق و ڕۆزی بۆ ئەو کەسە لە بەندەکانی فراوان دەکات کە خۆی دەیەوێت تاقی بکاتەوە، ئایا سوپاس و شوکری دەکات یاخود بێباوەڕ دەبێت پێی و ناشکوری دەکات؟ ھەروەھا ڕزق و ڕۆزیش لەو کەسانە دەگرێتەوە و تەنگی دەکات لەسەریان کە خۆی بیەوێت بە مەبەستی تاقیکردنەوەیان، تاوەکو بزانێت ئایا ئارام دەگرێت لەسەری یان ناڕەزایی دەردەبڕێت و بێتاقەت دەبێت؟! بێگومان لە فراوانکردنی ڕزق و ڕۆزی بۆ ھەندێک، وە تەنگ و کەمکردنەوەشی بۆ ھەندێکی تر بەڵگە و نیشانە ھەن بۆ کەسانێک باوەڕیان ھەیە بە بەزەیی و ڕەحمەتی اللە تەعالا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە