سورەت 30 · جوزء 21
سورة الروم · 30:36
وَإِذَا أَذَقْنَا النَّاسَ رَحْمَةً فَرِحُوا بِهَا ۖ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ إِذَا هُمْ يَقْنَطُونَ
کاتێکیش ڕه‌حمه‌تێك به‌خه‌ڵکی بچێژین، ئه‌وا له خۆیان بایی ده‌بن (زۆربه‌یان دینداری فه‌رامۆش ده‌که‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌کیشیان تووش بێت له سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌و ده‌ست پێشخه‌ری خۆیاندا، ده‌ست به‌جێ نا‌ئومێد ده‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا.
تەفسیر
کاتێک نیعمەت و بەخششێک لە نیعمەت و بەخششەکانی خۆمان بدەین بەخەڵکی، وەک نیعمەتی لەشساغی و تەندروستی و دەوڵەمەندی دڵخۆش دەبن پێی و لەخۆیان بایی دەبن و لووت بەرزی ڕوویان تێدەکات، خۆ ئەگەر دووچاری ناڕەحەتی و نەخۆشی و ھەژاری و نەداریان بکەین کە بە ھۆی گوناهـ وکردەوە خراپەکانی خۆیانەوە تووشیان بووە، کت و پر نا‌ئومێد دەبن لە ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا و بێ ھیوا دەبن ئەوەی تووشیان بووە لە بەڵا و موسیبەت ناڕەحەتی لەسەریان ھەڵگیررێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە