سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:25

وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ تَقُومَ السَّمَاءُ وَالْأَرْضُ بِأَمْرِهِ ۚ ثُمَّ إِذَا دَعَاكُمْ دَعْوَةً مِنَ الْأَرْضِ إِذَا أَنْتُمْ تَخْرُجُونَ

له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی تری خوا ئه‌وه‌یه که ئاسمان و زه‌وی ڕاوه‌ستاون به فه‌رمانی ئه‌و (خۆرو هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌کانی له بۆشایدا ڕاگرتووه بێ کۆڵه‌که‌و بێ پاڵپشتێکی دیار)، له‌وه‌ودوا کاتێك بانگێکی لێکردن، که ئێوه له توێی خاکدان، ده‌ستبه‌جێ هه‌مووتان ده‌رده‌چن له زه‌ویداو زیندوو ده‌بنه‌وه‌.

تەفسیر

وە یەکێکی تر لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات و تاک و تەنھایی ئەو زاتە پیرۆزە، ڕاوەستانی ئاسمانە بە فەرمانی اللە تەعالا بە بێ ئەوەی بکەوێتە خوارەوە، وە زەویش بەبێ ئەوەی داڕمێت، پاشان کاتێک اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا لە زەوییەوە بانگتان دەکات فریشتەکە (ئیسرافیل) فووی دووەم دەکات بە کەڕەنادا، ئیتر ئێوە ئەو کاتە لە گۆڕەکانتان دێنە دەرەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە و سزا و تۆڵە وەرگرتنەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە