سورەت 30 · جوزء 21
سورة الروم · 30:24
وَمِنْ آيَاتِهِ يُرِيكُمُ الْبَرْقَ خَوْفًا وَطَمَعًا وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَيُحْيِي بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ
هه‌روه‌ها له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی تری ئه‌وه‌یه که هه‌وره بروسکه‌تان نیشان ده‌دات که ترسی لێ ده‌کرێت و ئومێد به‌خشیشه (ترس له ده‌نگ و ڕوناکی به‌هێزی، ترس له‌وه‌ی ببێته مایه‌ی ته‌رزه‌و لافاو، هه‌روه‌ها به‌ئومێدی فه‌رو به‌ره‌که‌ت) و له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێت، زه‌وی پێ زیندوو ده‌کاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو (ڕوه‌ك و کژو گیاکان وشك بوون) به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك ژیریان بخه‌نه کار.
تەفسیر
وە یەکێکی تر لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات و تاک و تەنھایی ئەو، لە ئاسماندا ھەورە بروسکەتان پیشان دەدات، ھەندێک جار لێی دەترسن، وەک ترسانتان لەدەنگی ھەورە بروسکە، وە ھەندێک جاریش ئومێدتان پێی ھەیە کە بارانتان بۆ ببارێت، وە لە ئاسمانەوە بارانتان بۆ دەبارێنێت، بۆ ئەوەی زەوی وشک ھەڵگەڕاوتان بۆ زیندوو بکاتەوە بە ڕواندنی گژو وگیا و دار و درەخت و ڕووەکەکان، بە دڵنیاییەوە لەوەی باسکرا بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن بۆ کەسانی ژیر و ھۆشمەند، ئەوانەی ئەم نیشانە دەکەن بە بەڵگە و دەلیل لەسەر زیندووبوونەوە لەپاش مردن بۆ لێپرسینەوە و پاداشت وەرگرتن و سزا و تۆڵە لێ سەندنەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە