سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:21

وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ

یه‌کێك له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی تری ئه‌وه‌یه‌: که هه‌ر له خۆتان هاوسه‌ری بۆ دروست کردوون بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بگرن له‌لایداو له نێوانتاندا خۆشه‌ویستی و سۆزو میهره‌بانی فه‌راهه‌م هێناوه‌، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا نیشانه‌و به‌ڵگه هه‌یه بۆ که‌سانێك بیرده‌که‌نه‌وه‌و تێده‌فکرن.

تەفسیر

وە یەکێک لە نیشانە مەزنەکانی تری اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات و تاک و تەنھایی ئەو زاتە پیرۆزە، ئەوەیە لەبەر ئێوە - ئەی پیاوان - ھەر لەخۆتان ھاوسەرانی بۆ بەدیھێناون، تاوەکو دڵتان ئاسوودە بێت و لایان بحەوێنەوە بەھۆی ئەو ھۆگرییەی لە نێوانتاندایە، وە خۆشەویستی و بەزەیی خستوەتە نێوانتانەوە، بێگومان لەوەی باسکرا بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن بۆ کەسانێک بیربکەنەوە، چونکە بەڕاستی ھەر تەنھا ئەوان لەبەگەڕخستنی عەقڵ و ژیرییان سوود وەردەگرن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە