سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:20

وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ إِذَا أَنْتُمْ بَشَرٌ تَنْتَشِرُونَ

له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه ئێوه‌ی له خاك دروست کردووه‌، له‌وه‌ودوا دوای بڕینی چه‌ند قۆناغێك کوتوپڕ بوونه‌ته مرۆڤێك و بڵاو ده‌بنه‌وه به زه‌ویدا.

تەفسیر

یەکێک لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەیە لەسەر دەسەڵات و تاک و تەنھایی ئەو، ئەوەیە - ئەی خەڵکینە- ئێوەی لە گڵ بەدیھێناوە کاتێک کە باوکە ئادەمتانی لە قوڕ بەدیھێنا، پاشان اللە ئێوەی نەوەکانی ئادەم لە ڕێگای زاووزێ و ژن و ژنخوازییەوە گەشەتان کرد و ژمارەتان زۆر بوو بڵاوبوونەوە بە ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای زەویدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە