سورەت 3 · جوزء 4

سورة آل عمران · 3:94

فَمَنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ مِنْ بَعْدِ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ

جائیتر دوای ئه‌و هه‌موو ڕوونکردنه‌وانه ئه‌وه‌ی به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.

تەفسیر

پاش ڕوون بوونەوەی بەڵگەکان، ھەرکەسێک درۆ ودەلەسە بەدەم خوای گەورەوە بکات (وە بڵێ ئەوەی یەعقوب لەسەر خۆی حەرام کرد، لەخۆیەوە کردی، وە خوای گەورە لەسەری حەرام نەکردبوو) ئەوا ئەو کەسانە خۆیان ستەمکارن، ستەمیان لەخۆیان کردووە، بەوەی پاش ڕوون بوونەوەی ھەق وڕاستیەكان وازیان لێھێنا و پشتیان تێکرد.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە