سورەت 3 · جوزء 4

سورة آل عمران · 3:93

۞ كُلُّ الطَّعَامِ كَانَ حِلًّا لِبَنِي إِسْرَائِيلَ إِلَّا مَا حَرَّمَ إِسْرَائِيلُ عَلَىٰ نَفْسِهِ مِنْ قَبْلِ أَنْ تُنَزَّلَ التَّوْرَاةُ ۗ قُلْ فَأْتُوا بِالتَّوْرَاةِ فَاتْلُوهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ

هه‌رچی خۆراک هه‌یه بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل حه‌ڵاڵ بوو مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌عقوب خۆی له‌سه‌ر خۆی حه‌رام کردبوو پێش ناردنی ته‌ورات، پێیان بڵێ: ده ئێوه ته‌ورات بهێنن و بیخوێننه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن (دیاره‌که جوله‌که هه‌ر له خۆیانه‌وه ده‌مبازی ده‌که‌ن و قسه ڕێکده‌خه‌ن و شت حه‌رامده‌که‌ن).

تەفسیر

ھەموو خواردنێکی پاک وخاوێن حەڵاڵ بوون بۆ نەوەکانی ئیسرائیل (نەوکانی یەعقوب)، وە ھیچیان حەرام نەبوون بۆیان، جگە ئەوانە نەبێت یەعقوب خۆی پێش دابەزینی تەورات لەسەر خۆی حەرام کردبوون، نەک وەک ئەوەی جولەکە وادەزانن ئەو حەرام کردنە لە تەوارتدا بوو، ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: بڕۆن تەورات بھێنن و بیخوێننەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لەو بانگەشەی کە دەیکەن، بۆیە دواجار بێدەنگ بوون و دەمیان داخست، وە نەیانتوانی شتێکی لەو شێوەیە بھێنن، ئەمەش نمونەیەکە لەسەر درۆ ودەلەسەکانی جولەکە وگۆڕینی ناوەڕۆکی تەورات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە