سورەت 3 · جوزء 3

سورة آل عمران · 3:30

يَوْمَ تَجِدُ كُلُّ نَفْسٍ مَا عَمِلَتْ مِنْ خَيْرٍ مُحْضَرًا وَمَا عَمِلَتْ مِنْ سُوءٍ تَوَدُّ لَوْ أَنَّ بَيْنَهَا وَبَيْنَهُ أَمَدًا بَعِيدًا ۗ وَيُحَذِّرُكُمُ اللَّهُ نَفْسَهُ ۗ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ

ڕۆژێک دێت هه‌مووکه‌س، کاروکرده‌وه‌کانی خۆی ده‌بینێت ئاماده کراون به‌‌خێرو شه‌ڕیه‌وه‌، تاوانبار ئاوات ده‌خوازێت که له نێوان خۆی و کرده‌وه خراپه‌کانیدا مه‌ودایه‌کی دوورو درێژ هه‌بوایه‌، خوای گه‌وره‌ش بێدارتان ده‌کاته‌وه به سیفه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خۆی ده‌تانترسێنێت (له‌وه‌ی که کاری ناڕه‌وا بکه‌ن) و خوا به‌سۆز و به به‌زه‌ییه بۆ ئه‌و به‌ندانه‌ی (که به‌م ئاگاداریانه دڵیان ڕاده‌چڵه‌کێت پێش هاتنی ئه‌و ڕۆژه‌).

تەفسیر

لەڕۆژی دواییدا ھەموو کەسێک پاداشتی کارە چاکەکانی بەبێ کەم وکورتی وەردەگرێت، ئەو کەسەشی کاری خراپی کردووە ئاواتە خوازە کە نێوان خۆی وکارە خراپەکانی ماوەیەکی زۆریان ھەبێت، ئای چی ئاوات خواستنێکە! خوای گەورە ئاگاداریان دەکاتەوە لە خۆی، بەوەی خۆیان دووچاری خەشم وتوڕەی ئەو نەکەن بە گوناە وتاوانەکانیان، بێگومان خوای گەورە زۆر بە سۆز ومیھرەبانە بەرامبەر بە بەندەکان، لەبەر ئەوە ئاگاداریان دەکاتەوە و دەیانترسێنێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە