سورەت 3 · جوزء 3

سورة آل عمران · 3:29

قُلْ إِنْ تُخْفُوا مَا فِي صُدُورِكُمْ أَوْ تُبْدُوهُ يَعْلَمْهُ اللَّهُ ۗ وَيَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ

پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له سینه‌تاندا جێگیره بیشارنه‌وه یاخود ئاشکرای بکه‌ن، ئه‌وه خوا پێی ده‌زانێت، هه‌رچیش له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر پێی ده‌زانێت و خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر بڵێ ئەوەی لە دڵ وسنگتانایە دەیشارنەوە لەوەی کە خوا ڕێگری کردووە لە پشتیوانی وخۆشەویستی بێباوەڕان، یان ئاشکرای دەکەن ھەمووی خوای گەورە پێی دەزانێت و ئاگادارە پێی، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە لەو شتانە، وە ئاگادارە بە ئەوەشی لە ئاسمانەکان و زەویدایە، وە بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ودەسەوسان نابێت لە ئاست ھیچ شتێکدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە