سورەت 3 · جوزء 3

اللهم مالك الملك · سورة آل عمران 3:26

قُلِ اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَنْ تَشَاءُ وَتَنْزِعُ الْمُلْكَ مِمَّنْ تَشَاءُ وَتُعِزُّ مَنْ تَشَاءُ وَتُذِلُّ مَنْ تَشَاءُ ۖ بِيَدِكَ الْخَيْرُ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: خوایه تۆ خاوه‌نی هه‌موو شتێکیت، ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشیت به‌هه‌ر که‌سێک بته‌وێت و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێته‌وه له هه‌ر که‌سێک بته‌وێت هه‌ر که‌س بته‌وێت باڵاده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رکه‌سێکیش بته‌وێت زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵات و ژێربه‌ده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رچی خێر هه‌یه هه‌ر به ده‌ست تۆیه‌، بێگومان تۆ ده‌سه‌ڵاتداری به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر سوپاسی پەروەردگارت بکە وبەگەورەی بزانە و بڵێ: ئەی خوایە تۆ خاوەنی ھەموو موڵکی دونیا ودواڕۆژیت، ھەر کەسێکت بوێت لە دروستکراوەکانت دەسەڵات وموڵکی دەدەیتێ، وە ھەر کەسێکیشت بوێت دەسەڵات و موڵکی لێ دەسێنیتەوە، وە ھەر کەسێکت بوێت سەربەرز وعیزەتی دەدەیتێ، وە ھەر کەسێکیشت بوێت سووک وزەلیلی دەکەیت، ھەموو ئەمەیش بە حیکمەت ودادگەری خۆتە -وکەس ناتوانێت دەست بخاتە کارتەوە- ھەرچی خێر وچاکەیە ھەر ھەمووی بەدەستی خۆتە، بەڕاستی تۆ بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە