سورەت 3 · جوزء 3

سورة آل عمران · 3:25

فَكَيْفَ إِذَا جَمَعْنَاهُمْ لِيَوْمٍ لَا رَيْبَ فِيهِ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ

ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت کاتێ له‌و ڕۆژه‌دا کۆیان ده‌که‌ینه‌وه که هیچ گومانێک له هاتنیدا نیه و هه‌موو که‌س پاداشتی کارو کرده‌وه‌ی خۆی پێده‌درێت، له‌کاتێکدا ئه‌وان سته‌میان لێناکرێت.

تەفسیر

ئایا دەبێت ئەوانە حاڵیان لەگەڵ حەسرەت وپەشیمانیان چۆن بێت؟ بێگومان حاڵیان زۆر خراپ دەبێت کاتێک کۆمان کردنەوە بۆ لێپرسینەوە لەڕۆژێک کە ھیچ گومانی تێدا نیە، ئەویش ڕۆژی دواییە، لەو ڕۆژەدا ھەموو کەسێک پاداشتی خۆی بە ئەندازەی کار وکردەوەی شایستەی خۆی وەردەگرێت، بەبێ ئەوەی کەس ستەمی لێبکرێت، چاکە وحەسەناتی ھیچ کەسێک کەم ناکرێتەوە، وە خراپە وگوناھی ھیچ کەسێکیش زیاد ناکرێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە