سورەت 3 · جوزء 4
سورة آل عمران · 3:180
وَلَا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ هُوَ خَيْرًا لَهُمْ ۖ بَلْ هُوَ شَرٌّ لَهُمْ ۖ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ وَلِلَّهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
واگومان نه‌به‌ن ئه‌وانه‌ی که به‌خیلی و ڕه‌زیلی ده‌که‌ن، له‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی خوا پێی به‌خشیوون، نابه‌خشن، کارێکی چاکه بۆیان، نه‌خێر ئه‌وه کارێکی خراپ و نادروسته بۆیان، چونکه ئه‌و شتانه‌ی که نه‌یانده‌به‌خشی له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌ست ده‌نێته بینیان و ده‌بنه کۆت له گه‌ردنیاندا، (بێگومان) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌و خوا ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
تەفسیر
با ئەوانەی ڕژدی وچروکیان کرد لەو ناز ونیعمەتەی کە خوای گەورە پێی بەخشی بوون، مافی خوای گەورەیان لێنەدا، با وانەزانن کارێکی باشیان کردووە بۆ خۆیان، بەڵکو زۆر خراپە بۆیان وھیچ قازانجێکی نیە بۆیان، چونکە لەڕۆژی دواییدا بەو چروکی وڕژدی ونەبەخشینە تەوق دەکرێتە گەردنیان و پێی سزا دەدرێن، وە ئەوەی ھەیە لە ئاسمانەکان وزەویش ھەر بۆ خوا دەمێننەوە وھی ئەون، چونکە ھەر ئەو زیندوو دەمێنێتەوە پاش لەناوچوونی ھەموو دروستکراوەکانی، خوای گەورە زانایە بە ووردەکاری تەواوی ئەوەی ئەنجامی دەدەن، وە لەسەر ھەموویشی پاداشت یان سزاتان دەداتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە