سورەت 3 · جوزء 4
سورة آل عمران · 3:179
مَا كَانَ اللَّهُ لِيَذَرَ الْمُؤْمِنِينَ عَلَىٰ مَا أَنْتُمْ عَلَيْهِ حَتَّىٰ يَمِيزَ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ ۗ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى الْغَيْبِ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ يَجْتَبِي مِنْ رُسُلِهِ مَنْ يَشَاءُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ۚ وَإِنْ تُؤْمِنُوا وَتَتَّقُوا فَلَكُمْ أَجْرٌ عَظِيمٌ
خوا ئیمانداران واز لێناهێنێت هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئێستا ئێوه له‌سه‌ری هه‌ن (دڵسۆز‌و نادڵسۆز، خه‌مخۆرو بێ باک تێکه‌ڵن)، هه‌تا پیس و پاک له‌یه‌ک جیانه‌کاته‌وه (به‌هۆی جۆره‌ها تاقی کردنه‌وه و پێشهاته‌وه)، بێگومان خوا جیهانی شاراوه‌تان نیشان نادات (تا ئاینده بزانن)، به‌ڵکو خوا له پێغه‌مبه‌ره‌کانی که‌سانێک هه‌ڵده‌بژێرێت که بیه‌وێت (تا له هه‌ندێک نهێنی ئاگاداربن به‌و ڕاده‌یه‌ی که پێویسته)، جا باوه‌ڕ به‌خواو پێغه‌مبه‌رانی بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن و پارێزکاری بکه‌ن و له خوا ترس بن، ئه‌وه پاداشتی بێ سنوور و نه‌بڕاوه چاوه‌ڕێتانه.
تەفسیر
ئەی باوەڕداران حیکمەتی خوای گەورە وانیە بەو شێوەیە وازتان لێ بھێنێت، کە لەگەڵ دووڕوەکاندا تێکەڵ وپێکەڵ بن، وئێوە لەوان جودا نەکرێنەوە، وە بڕواداری ڕاستەقینەش بەدیار نەکەوێت، بەڵکو خوای گەورە دەیەوێت بەجۆرەھا داواکاری وتاقیکردنەوە جیاتان بکاتەوە، تاوەکو باوەڕداری پاکوخاوێن لە دووڕووی پیس وچەپەڵ جیا بکاتەوە وبەدەریان بخات، وە لە حیکمەتی خوا نیە کە ئاگادارتان بکات لە کارە نھێنی نادیارەکان ھەتا بەدڵ بزانن کێ چاکە وکێش خراپە، بەڵام خوای گەورە لەناو پێغەمبەرانی خۆیدا ھەندێکیان ھەڵدەبژێرێت ولە ھەندێک لە کارە نھێنی و نادیارەکان ئاگاداریان دەکاتەوە، ھەروەک چۆن پێغەمبەری خوای (صلی اللە علیە وسلم) ئاگادار کرد لە حاڵی دووڕوەکانی مەدینە، جا کەوابێت ئێوەش بڕوایەکی بتەو وڕاستەقینەتان بەخوا وپێغەمبەرەکەی ھەبێت، ئەگەر بێت‌و ئێوە بەڕاستی باوەڕتان بەو ھەبێت و لێی بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، ئەوا بێگومان پاداشتی زۆر گەورەتان بۆ ھەیە لای خوای گەورە وپەروەردگار.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە