سورەت 3 · جوزء 4

سورة آل عمران · 3:135

وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَىٰ مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ

ئه‌وانه‌ش که تاوان یان گوناهێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یاخود سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن (دوایی به خۆیاندا دێنه‌وه‌و سزای) خوا دێته‌وه یادیان، ئه‌وسا داوای لێخۆشبوون ده‌که‌ن، جا کێ هه‌یه که له گوناهان خۆش ببێت جگه له خوا؟! هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گوناهو تاوانیان به‌رده‌وام نابن، له کاتێکدا ده‌زانن (ئه‌وه تاوانه‌).

تەفسیر

وە ھەرکاتێک گوناھێکی گەورە بکەن، یان بە ئەنجامدانی گوناھێکی بچووک ستەم لە دەروونی خۆیان بکەن، خێرا و دەستەبەجێ خوای بەرز وبڵندیان دەکەوێتە بیر، وە بیر لەو سزایانە دەکەنەوە کە ئامادەی کردووە بۆ سەرپێچی کاران، وە ئەو پاداشتانەیش کە دانراوە بۆ خواناسان، خێرا بەکۆڵێک پەشیمانیەوە داوای لێبوردن ولێخۆش بوون لە پەروەردگار دەکات کە بەو گوناھانەی کردوونی نەیانگرێت، چونکە ھیچ کەسێک جگە لە ئەو ناتوانێت لە گوناھەکانی بەندەکان خۆش بێت، ئەو خواناسانە بەردەوامیش نابن لەسەر گوناھەکانیان، وە دشزانن کە گوناھبارن، وە خوای گەورەش لە ھەموو گوناھەکان خۆش دەبێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە