سورەت 3 · جوزء 4

سورة آل عمران · 3:134

الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ ۗ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ

ئه‌وانه‌ی له خۆشی و ناخۆشیدا، له هه‌رزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، ڕق و کینه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌و خۆگرن، له خه‌ڵکی خۆش ده‌بن و لێبووهرده‌ن، خوای میهره‌بانیش چاکه‌کارو چاکه‌خوازانی خۆش ده‌وێت.

تەفسیر

خواناسان و پارێزکاران ئەوانەن کە ماڵ وسامانیان لەخۆشی و ناخۆشیدا لە پێناو خوای گەورە دەبەخشن، وە ڕق و کینەی خۆیان دەخۆنەوە، وە لە ھەڵە و زوڵمی خەڵکی خۆش دەبن و تۆڵە ناسێننەوە لەکاتێکدا دەسەڵاتی تۆڵە سەندنەوەشیان ھەیە، بێگومان خوای گەورە چاکەکارانی خۆش دەوێت، ئەوانەی خاوەنی ئەم سیفەت و ئاکار و ڕەوشتە جوانانەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە