سورەت 3 · جوزء 4

سورة آل عمران · 3:118

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِنْ دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ ۖ إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، به که‌سانێکی تر جگه له خۆتان متمانه مه‌که‌ن و نهێنی خۆتان لایان مه‌درکێنن، چونکه ئه‌وان کۆڵناده‌ن له دروستکردنی ته‌نگانه‌و گیروگرفت و ناخۆشی بۆتان، ئاواتیان ئه‌وه‌یه دووچاری ئازارو کێشه ببن، به‌ئاشکرا ڕق و کینه له ده‌م و دویاندا دیاره‌، ئه‌وه‌ی له سینه‌یاندا شاردویانه‌ته‌وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی که ده‌ریده‌خه‌ن، بێگومان ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه‌مان بۆ دیاری کردوون (تا دۆست له دوژمن جیابکه‌نه‌وه‌)، ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و ژیریتان بخه‌نه‌کار.

تەفسیر

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا و پێغەمبەرەکەی جگە لەباوەڕداران ھیچ کەسێک مەکەنە دۆست و ھاوڕێ و جێ ڕاز ونیاوی خۆتان، ونھێنی و کاری خۆتانیان بۆ باس نەکەن، چونکە ئەوان درێغی ناکەن لە زیان پێگەیاندن وخراپکردنی حاڵو گوزەرانتان، وە ئاواتەخوازی ھەرکارێکن کە زیانتان پێ بگەیەنێت و ئەرکتان گران وقورس بکات، ڕق و قین ودوژمنایەتیان بەرامبەرتان لەسەرر زمانیان بە ئاشکرا بەدەر دەخەن، ئەویش بە تانەدان لە ئاینەکەتان و نانەوەی فیتنە وئاشوب لەنێوانتان و بڵاوە پێکردنی نھێنیەکانتان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ڕق وقینەی کە لە دڵیاندا دەیشارنەوە گەورەترە، ئەی باوەڕداران ئێمە بەڵگە ونیشانەی ئاشکرامان بۆ ڕوونکردنەوە لە ھەرچی شتێک کە بەرژەوەندی دین ودواڕۆژتانی تێدا بێت، ئەگەر ئێوە ژیر بن وبیر بکەنەوە لەوەی خوای گەورە بۆی ناردونەتە خوارەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە