سورەت 3 · جوزء 4

سورة آل عمران · 3:117

مَثَلُ مَا يُنْفِقُونَ فِي هَٰذِهِ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَثَلِ رِيحٍ فِيهَا صِرٌّ أَصَابَتْ حَرْثَ قَوْمٍ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ فَأَهْلَكَتْهُ ۚ وَمَا ظَلَمَهُمُ اللَّهُ وَلَٰكِنْ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ

نمونه‌ی (ئه‌و ماڵ و داراییه‌ی که‌) ده‌یبه‌خشن له‌م ژیانی دنیایه‌دا وه‌ک ڕه‌شه‌بایه‌کی زۆر سارد وایه بدات به‌سه‌ر کێڵگه‌ی که‌سانێکدا که سته‌میان له خۆیان کردبێت (به‌هۆی گوناهو تاوانه‌وه‌)، هه‌مووی تیا به‌رێت، جا وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان کردووه‌.

تەفسیر

نمونەی ئەو بێباوەڕانەی کە پارە وپوڵیان لە کاری خێر وچاکەدا دەبەخشن، وە چاوەڕوانی پاداشتی دەکەن، نمونەی وەک ئەو ڕەشەبایە کە سەرمایەکی زۆر سەختی پێوەیە کاتێک لە کشتوکاڵ ومەزرای ئەو کەسانە دەدات کە بە تاوان و سەرپێچیان ستەمیان لەخۆیان کردووە، سەرەنجام ئەو ڕەشەبایە کشتوکاڵەکەیان لەناو ببات و ھیچ سودێکی لێ وەرنەگرن، ھەر بەو شێوەیەش خوای گەورە بەھۆی بێباوەڕی و تاوان و خراپەیانەوە کاروکردەوەی بێباوەڕ دەسڕێتەوە و بێ سوود دەمێنێتەوە بۆیان، لەکاتێکدا ئەوان ئومێدیان ھەبوو ئەو کارە وکردەوانەیان سودێکی ھەبێت بۆیان، وە خوای گەورە لەمەدا ھیچ ستەم وزوڵمێکی لێ نەکردوون، بەڵکو خۆیان بەھۆی بێباوەڕی وبەدرۆ زانینی پێغەمبەرەکانیەوە ستەم وزوڵمیان لەخۆیان کرد.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە