سورەت 29 · جوزء 20

سورة العنكبوت · 29:6

وَمَنْ جَاهَدَ فَإِنَّمَا يُجَاهِدُ لِنَفْسِهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَغَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ

ئه‌وه‌ش كه هه‌وڵ ده‌دات و كۆشش ده‌كات له پێناوی گه‌یاندی ئاینی خوادا; بێگومان قازانج و سوودی هه‌وڵ و كۆششه‌كه‌ی هه‌ر بۆ خۆیه‌تی، چونكه به‌ڕاستی خوا بێ نیازه له هه‌موو خڵكی. ( به‌ڵام له قیامه‌تدا ئه‌و زاته زۆر سوپاسگوزاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌وڵ و كۆششیان داوه له پێناوی ئاینه‌كه‌یدا ).

تەفسیر

ھەرکەسێک جیھادی نەفس و دەروونی خۆی بکات بەوەی بیخاتە سەر تاعەت و گوێڕایەڵی و دووری بخاتەوە لە گوناھ و تاوان و سەرپێچی، وە لەپێناو اللە تەعالا جیھادی کرد و تێکۆشا ئەوە بێگومان بۆ خۆی تێکۆشاوە و جیھادی کردووە، چونکە سوود و قازانجەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وە اللە تەعالا بێ نیازە و پێویستی بەھیچ کام لە بەدیھێنراوەکانی خۆی نییە، تاعەت و گویڕایەڵی ئەوان ھیچ لە موڵکی ئەو زیاد ناکات، وە گوناھ و تاوان و سەرپێچیشیان ھیچ لەو کەم ناکات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە