سورەت 29 · جوزء 20

سورة العنكبوت · 29:5

مَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ اللَّهِ فَإِنَّ أَجَلَ اللَّهِ لَآتٍ ۚ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ

ئه‌وه‌ی كه ئاواته‌خوازه به‌دیداری خوا شاد ببێت، با دڵنیابێت كه‌كاتی دیاریكراوی خواو ساتی سه‌ره‌مه‌رگ هه‌ر دێت (تا به‌دیداری شاد ببێت)، ئه‌و خوایه زۆر بیسه‌ره‌( به‌گوفتاری به‌نده‌كانی) و زانایه به‌حاڵیان.

تەفسیر

ھەر کەسێک ئومێدی وایە لە ڕۆژی قیامەتدا بگات بە دیداری اللە تەعالا بۆ ئەوەی پاداشتی خێری بداتەوە، ئەوە بابزانێت ئەو کاتەی اللە دیاری کردووە بۆ مردن و زیندووبونەوەی بەدیھێنراوەکانی ئەوە نزیکە و ھەر دێت، ئەو زاتە پیرۆزە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زانا و ئاگادارە بەکار و کردەوەکانیان، ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، وە پاداشت و تۆڵەی ھەموویشی دەداتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە