سورەت 29 · جوزء 20

سورة العنكبوت · 29:45

اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ ۖ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ ۗ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( ص ) ئه‌وه‌ی بۆت ڕه‌وانه ده‌كرێت له قورئان بیخوێنه‌ره‌وه و نوێژیش به‌چاكی ئه‌نجام بده‌، چونكه به‌ڕاستی نوێژ به‌رهه‌ڵستی له گوناهو تاوان و نادروستی ده‌كات، بێگومان یادی خوا له هه‌موو شت گه‌وره‌تر و به‌نرختره ( كه ده‌بێت له كاتی نوێژ و كاتی تریشدا بیر و هۆشی ئیماندار، دابگرێت ) و خوا خۆی زانایه به هه‌موو ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - ئەوەی اللە تەعالا وەحی بۆ کردویت لە قورئان بەسەر خەڵکیدا بیخوێنەرەوە، وە نوێژەکانیشت بەجوانترین و تەواوترین شێوە ئەنجام بدە، بێگومان ئەو نوێژەی بە شێوەی تەواوی خۆی ئەنجام دەدرێت ڕێگری دەکات لە خاوەنەکەی بکەوێتە ناو گوناھ و تاوانەوە، چونکە کاتێک نوێژ نوور و ڕوناکییەکی وا بەھێز دروست دەکات لەناو دڵەکاندا ئیتر ڕێگری دەکات لە ئەنجامدانی گوناھ و تاوان، وە ڕێنوێنی خاوەنەکەی دەکات بۆ کار و کردەوە چاکەکان، بەڕاستی یادی اللە تەعالایش لەھەموو شتێک گەورەترە، وە ئەو زاتە پیرۆزە ئاگاداری ھەر کارێکە ئێوە دەیکەن، وە ھیچ کردەوەیەکی ئێوەی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و سزای کارەکانیشتان دەداتەوە، ئەگەر چاکەتان کردبوو بەچاکە پاداشتان دەداتەوە، وە ئەگەر خراپە و تاوان و گوناھیشتان کردبوو سزاتان دەدات و تۆڵەتان لێ دەسێنێتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە