سورەت 29 · جوزء 20

سورة العنكبوت · 29:44

خَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لِلْمُؤْمِنِينَ

ئاشكرایه خوا ئاسمانه‌كان و زه‌وی به ڕێك و پێكترین شێوه دروست كردووه‌، به‌ڕاستی ئا له‌و كاره‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ ئیمانداران.

تەفسیر

اللە تەعالا ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە بەھەق و ڕاستی، ھەروەھا بە ھیچ و بێھوودە بەدی نەھێناون، بێگومان لەو بەدیھێنانەدا بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵاتی اللە تەعالا بۆ باوەڕداران، چونکە بێگومان ئەوان بەڵگە بە بەدیھێنراوەکانی اللە تەعالا دەھێننەوە لەسەر خالق و بەدیھێنەرەکەی، بەڵام بێباوەڕان ھەروا بەسەر ئایەت و نیشانەکانی گەردوون و دەروونی مرۆڤەکان ڕادەبورن بێ ئەوەی ئاوڕێکیان لێ بدەنەوە و بیرێک لە گەورەیی و دەسەڵاتی خالق و بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی بکەنەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە