سورەت 28 · جوزء 20
سورة القصص · 28:4
إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلَا فِي الْأَرْضِ وَجَعَلَ أَهْلَهَا شِيَعًا يَسْتَضْعِفُ طَائِفَةً مِنْهُمْ يُذَبِّحُ أَبْنَاءَهُمْ وَيَسْتَحْيِي نِسَاءَهُمْ ۚ إِنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ
بێگومان فیرعه‌ون زاڵ و دڕنده بوو له وڵته‌كه‌یدا، خه‌ڵكه‌كه‌ی پارچه پارچه كرد (جیاوازی خسته نێوانیانه‌وه)، ده‌سته‌یه‌كیانی ده‌چه‌وسانده‌وه و لوازی ده‌كردن، منداڵه نێرینه‌كانی سه‌رده‌بڕین، كچان و ئافره‌تانی (به‌زه‌لیلی ده‌هێشته‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌و سته‌مكاره یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی تۆوی خراپی ده‌چاند.
تەفسیر
بێگومان فیرعەون ملھوڕ و یاخی بوو لە زەوی میسردا، وە خەڵکەکەی پارچە پارچە و بەش بەش کرد، کۆمەڵێکیانی ژێر دەست و لاواز کردبوو کە بەنوئیسرائیلییەکان بوون، نێرینەکانی دەکوشتن و مێینەکانی دەھێشتەوە بۆ خزمەتکردنی خۆیان تاوەکو بە تەواوی سووک و ڕیسوایان بکات، بێگومان فیرعەون لە خراپەکاران بوو لەسەر زەویدا چونکە زوڵم و ستەمی زۆری کرد، وە لە اللە یاخی بوو و لە بەرامبەریدا خۆی بە گەورە دادەنا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە